|
|
|
|
ئێمه I هه‌واڵ و چالاكی I په‌یرِه‌و و پرۆگرام I به‌یاننامه‌كان I كۆڤاری وێ I گه‌له‌ری I په‌یوه‌ندی |
|
|
ئامانجی سه‌ره‌كی :
2.
باوكردنی نه‌ریته مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ دره‌برِینی
نارِه‌زایی و داكۆكی له مافه‌كان .
3.
گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراسی و مه‌ده‌نی له هه‌رێمی
كوردستان .
4.
چاندنی گیانی دیموكراسی ، یه‌كتر قبوڵكردن ، به‌شداری سیاسی ،
كاری خۆبه‌خشانه و رۆِشنبیری ناتوندوتیژی ، له ناو كومه‌ڵگا
به‌گشتی و ئافره‌تانی كوردستان به تایبه‌تی .
5.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو خێزان و چاره‌سه‌ر كردنی
گیروگرفته‌كانی .
6.
نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌ت . 7. ئاسانكردنی
دروستبوونی خێزان ، له سه‌ر بنه‌مای له یه‌كگه‌یشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی
گیروگرفته‌كانی پێكهێنانی خێزان وه‌ك (ماره‌یی زۆر ، ژن به ژن
، گه‌وره به بچوك ، فره‌ژنی ، له برِی به‌خوێندان ) .
8.
وه‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ئافره‌ت .
9.
هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له نێو ئافره‌تان و
هاندانی كچان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنیان .
10.
دابینكردنی مافی رِۆشنبیری ، ته‌ندروستی و كومه‌ڵایه‌تی منداڵانی
كوردستان .
11.
نه‌هێشتنی جیاوازی نێوان كورِ و كچ ، له په‌روه‌رده كردن‌دا .
12.
په‌روه‌رده كردن و په‌ره‌پێدانی توانا وه‌رزشی و هونه‌ریه‌كانی
ئافره‌تان .
13.
فێركردنی ئافره‌تانی كوردستان و زیاتر ئاشناكردنیان به كۆمپیوته‌ر
و ئینته‌رنێت و پیشه‌ی جیاجیاكان به ته‌كنولوژیای سه‌رده‌م .
14.
بایه‌خدان به باری ته‌ندروستی ئافره‌ت و منداڵ و هه‌وڵدان بۆ
زیادكرنی نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوون و
منداڵ .
15.
گرنگیدان به چاودێری و رێنوێنی كردنی دایك و
منداڵ و هه‌وڵ
دان بۆ زیاد كردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی
16.
زیادكرنی رِێژه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم
.
17.
پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له گه‌لڕ هه‌موو ئه‌و
رِێكخراوانه‌ی مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی
گرنگی پێدانیان .
18.
به‌شداریكردنی كاریگه‌رانه‌ی ئافره‌ت له هه‌ڵسۆڕانی هه‌موو
بواره‌كانی ژیان و كار وخه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دا .
19.
تێكۆشان بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراتی و ده‌ستكه‌وته
مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان .
20.
مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی برِیاردان ، مافی ره‌وای خه‌ڵكی
كوردستانه .
|
|
|
Copyright © by KWU 2009 |
|