|
|
||
|
|
په‌یرِه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ( دروست بوون و ئامانجه‌كان) مادده‌ی یه‌كه‌م : ناوی رِێكخراو : یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به پیته‌كانی (ی.ئا.ك) كورت ده‌كرێته‌وه . مادده‌ی دووه‌م : پێناسه‌ی رِێكخراو : رِێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری ناحكومی دیموكراسی ئافره‌تانی كوردستانه ، هه‌وڵ ده‌دات بۆ داكۆكی كردن و ده‌سته‌به‌ر كردن و پاراستنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به شێوازێكی مه‌ده‌نیانه . مادده‌ی سێیه‌م : سنووری چالاكی : ناوه‌ندی رِێكخراو له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و مافی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌یه له پارێزگاكانی كوردستان و عێرِاق و ده‌ره‌وه به‌پێی پێویستیش مافی كردنه‌وه‌ی نووسینگه هه‌یه له شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی كوردستان . مادده‌ی چواره‌م : ئارِم : پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
مادده‌ی پێنجه‌م : ئامانجی سه‌ره‌كی : هێنانه كایه‌ی كومه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان له رِه‌خساندنی ده‌رفه‌ت ، دوور له جیاوازی رِه‌گه‌زی . مادده‌ی شه‌شه‌م :ئامانجه‌كان : 1. به‌رز راگرتنی رِۆڵی ئافره‌ت له ناو كومه‌ڵگا و خێزان و سه‌رحه‌م بواره جیاجیاكانی ژیان . 2. باوكردنی نه‌ریته مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ دره‌برِینی نارِه‌زایی و داكۆكی له مافه‌كان . 3. گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراسی و مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان . 4. چاندنی گیانی دیموكراسی ، یه‌كتر قبوڵكردن ، به‌شداری سیاسی ، كاری خۆبه‌خشانه و رۆِشنبیری ناتوندوتیژی ، له ناو كومه‌ڵگا به‌گشتی و ئافره‌تانی كوردستان به تایبه‌تی . 5. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو خێزان و چاره‌سه‌ر كردنی گیروگرفته‌كانی . 6. نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌ت . 7. ئاسانكردنی دروستبوونی خێزان ، له سه‌ر بنه‌مای له یه‌كگه‌یشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی پێكهێنانی خێزان وه‌ك (ماره‌یی زۆر ، ژن به ژن ، گه‌وره به بچوك ، فره‌ژنی ، له برِی به‌خوێندان ) . 8. وه‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ئافره‌ت . 9. هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له نێو ئافره‌تان و هاندانی كچان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنیان . 10. دابینكردنی مافی رِۆشنبیری ، ته‌ندروستی و كومه‌ڵایه‌تی منداڵانی كوردستان . 11. نه‌هێشتنی جیاوازی نێوان كورِ و كچ ، له په‌روه‌رده كردن‌دا . 12. په‌روه‌رده كردن و په‌ره‌پێدانی توانا وه‌رزشی و هونه‌ریه‌كانی ئافره‌تان . 13. فێركردنی ئافره‌تانی كوردستان و زیاتر ئاشناكردنیان به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و پیشه‌ی جیاجیاكان به ته‌كنولوژیای سه‌رده‌م . 14. بایه‌خدان به باری ته‌ندروستی ئافره‌ت و مندالڕ و هه‌وڵدان بۆ زیادكرنی نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوون و مندالڕ . 15. گرنگیدان به چاودێری و رێنوێنی كردنی دایك و مندالڕ و هه‌وڵ دان بۆ زیاد كردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی . 16. زیادكرنی رِێژه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم . 17. پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له گه‌لڕ هه‌موو ئه‌و رِێكخراوانه‌ی مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی گرنگی پێدانیان . 18. به‌شداریكردنی كاریگه‌رانه‌ی ئافره‌ت له هه‌ڵسۆڕانی هه‌موو بواره‌كانی ژیان و كار وخه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دا . 19. تێكۆشان بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراتی و ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان . 20. مافی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆیی برِیاردان ، مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستانه . به‌شی دووه‌م(پێكهاتوو و په‌یكه‌ری یه‌كێتی) مادده‌ی حه‌وته‌م : پێكهاته : یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان یه‌كێتیه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ئافره‌تانی كوردستانه كه برِوایان به پروگرام و په‌یره‌وی ناوخۆی هه‌یه و تێده‌كۆشن بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه دیاركراوه‌كان . مادده‌ی هه‌شته‌م : ئه‌ندامێتی : هه‌موو ئافره‌تێكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له ( ی . ئا . ك ) :- 1. برِوای به پرۆگرام و ناوخۆ هه‌بێت . 2. ته‌مه‌نی له (14) چوارده ساڵ كه‌متر نه‌بێت . 3. فۆرمی ئه‌ندامێتی پرِ بكاته‌وه . 4. ئابوونه‌ی هاتنه رِێز و ساڵانه بدات . مادده‌ی نۆیه‌م : ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام : 1. به‌شداری كاری رِكخراوه‌یی بكات . 2. دیسپلینی رِێكخراو بپارێزێت . 3. هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ر كردنی ئامانجه‌كانی یه‌كێتی بدات . 4. هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رِۆشنبیری خۆی و ئافره‌تان بدات . مافه‌كانی ئه‌ندام : 1. مافی خۆ پاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنی هه‌یه بۆ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی . 2. له كاتی سزادان و پێشێلكردنی مافه‌كانی ، ده‌توانی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی بكات . 3. مافی رِه‌خنه و و پێشنیاز و داواكاری هه‌یه . مادده‌ی یازده‌م : سزاكان بۆ كادیرانی ( ی . ئا . ك ) :- ڕ. سزای سه‌رنج رِاكێشان :- 1. به‌بی هۆ له كۆبوونه‌وه ئاماده نه‌بێت . 2. كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌ركه‌كانی بنۆێنت . 3. كاری رِێكخراوه‌یی و ناوبانگی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار بهێنێت ب. سرِكردن : 1. دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانی برگه‌ی ( 1 . 2 . 3 ) له خاڵی ( ڕ )ی به‌ندی یازده‌هه‌می سزاكان . 2. ناوبانگ زرِاندنی ئه‌ندامانی یه‌كێتی . 3. پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو رِێكخستنه‌كان . 4.
له‌گه‌ڵ سرِكردن گشت ئیمتیازه‌كان له هاوكاری و ده‌رِماڵه راده‌گیری
و بۆ میزانیه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌رِێته‌وه . پ. له ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی : 1. دووباره كردنه‌وه‌ی برِگه‌كانی ( 1 . 2 . 3 ) له خاڵی ( ب )ی به‌ندی یازده‌هه‌می سزاكان . 2. سزا بدرێت به تاوانێك دژی مرۆڤایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كان . 3. دوای لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ، تاوانبار بكری به گه‌نده‌ڵی له دارایی یه‌كێتی . مادده‌ی دوازده‌هه‌م : په‌یكه‌ری رِێكخستنی یه‌كێتی بریتی یه له : 1. ئه‌نجومه‌نی ناحیه به پێی پێویست . 2. ئه‌نجومه‌نی قه‌زار . 3. ئه‌نجومه‌نی پارێزگا . 4. مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت . 5. ئه‌نجومه‌نی باڵا . 6. كۆنگره . مادده‌ی سێزده‌هه‌م : ئه‌نجومه‌نی ناحیه : سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات له سنووری ناحیه و پێك دێت ل (3) ئه‌ندام و (1) یه‌ک ئه‌ندامی یه‌ده‌ك كه رِاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئه‌ندامانی سنووره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژرێردرێن . ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی : 1. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه به‌رپرسێك بۆ خۆی هه‌لده‌بژێری . 2. رِێكخستنی جه‌ماوه‌ری ئافره‌تانی سنووره‌كه‌ی . 3. ساڵی دووجار كۆبوونه‌وه له‌گه‌لڕ گشت ئه‌ندامانی سنووری ده‌كات . 4. ده‌سه‌ڵاتی برِگه‌ی (ڕ) له به‌ندی یازده‌هه‌می سزاكان هه‌یه . 5. پێكهَنانی (تیمی گه‌رِۆك ، گروپی كار) بۆ چالاكیه هه‌مه جۆره‌كانی به پێی پێویست . 6. ئه‌نجومه‌نی ناحیه به‌شداری له هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای سنووره‌كه‌ی ده‌كات . مادده‌ی چوارده‌هه‌م : ئه‌نجومه‌نی قه‌زا : سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات له سنووری قه‌زا ، پێكدێت له (3 - 5) ئه‌ندام و (1) ئه‌ندامی یه‌ده‌ك كه له لایه‌ن ئه‌ندامان له سنووری ناوه‌ندی قه‌زا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كانی سنووری هه‌ڵده‌بژێردرێت . بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه له سنووری قه‌زای مركزی هه‌ر پارێزگایه‌ك له یه‌ك ئه‌نجومه‌نی قه‌زا زیاتر دروست بكات به مه‌رجێك له سی تێنه‌ڵه‌ڕێت ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی : 1. ئه‌نجومه‌نی قه‌زا له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا به‌رپرسێك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێری . 2. سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كانی سنووری ده‌كات و له كاروچالاكیه‌كان ئاراسته‌یان ده‌كات . 3. شه‌ش مانگ جارێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌لڕ ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كانی سنووری ده‌كات . 4. مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ده‌به‌ستێت به به‌شداری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كانی سنووری . 5. ده‌سه‌ڵاتی برِگه‌ی (ڕ - ب) به‌ندی یازده‌هه‌می سزاكان . مادده‌ی پازده‌هه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا : به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سنووری پارێزگا له هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به یه‌كێتی ، پێكدێت له به‌رپرس و (6) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌ك، كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی سنووری و ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی پێشوو هه‌ڵده‌بژێردرێن . ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی : 1. له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌شه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن . 2. سه‌رپه‌رشتی كاروچالاكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی سنووری ده‌كات . 3. مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌به‌ستێت . 4. دوو مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ده‌به‌ستێت به به‌شداری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی سنووری . 5. ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی هه‌یه له سه‌ر رِووداوه‌كانی سنووری . 6. ده‌سه‌ڵای برِگه‌كانی (ڕ - ب) مادده‌ی (11) هه‌موو سزاكانی هه‌یه له سنووری خۆیدا. 7. پێشنیاری ده‌ركردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزكا و قه‌زاكانی سنووری بۆ م . سك به‌رزده‌كاته‌وه .8. به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه به به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری . مادده‌ی شازده‌هه‌م : مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت : تاكه ده‌زگای یه‌کێتییه كه ئه‌ندامه‌كانی له ناو كۆنگره هه‌لده بژێردرێن پێك دێت له (7 یان 9) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌ك ، كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكانی خواروتری خۆی ده‌كات و له به‌رنامه‌ی كاروچالاكیه‌كان ئاراسته‌یان ده‌كات و ئه‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت . 1. به‌شی رِیكخستن وئامار . ا- هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌رِێكخستنه‌وه هه‌یه. ب- ئاماری رێكحستنه‌كان. ت - نووسینی راپورت و وه‌ڵام و هتــــد . ڵ- هه‌ر كارێكی تر په‌یوه‌ندی به‌پێشكه‌وتنی بواری رِێكخستن وئامار هه‌بێت .
2.به‌شی چاكسازی وكۆمه‌لایه‌تی : ئه‌ركانی : ڕ- كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گیروكیرفته كومه‌ڵایه‌تیه‌كانی وهه‌وڵی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات . ب - دوزینه‌وه‌ی كار بۆ ئافره‌تانی بێكاره . ڵ- كردنه‌وه‌ی خانه چاكسازی بۆئه‌و ئافره‌تانه‌ی مه‌ترسی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ره وچاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان . ت- هه‌ر كارێكی تر په‌یوه‌ندی به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌بێت . ج. ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر كێشه كومه‌لایه‌تیه‌كان . ح. نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تانی خاوه‌ن كێشه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی یاسایی بۆ به‌رده‌م دادگا . 3. به‌شی په‌یوه‌ندی وپرِۆژه‌كان . ئه‌ركه‌كانی : په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ رێكخراو و ده‌زگا فه‌رمی ونافه‌رمیه‌كان . ئاماده‌كردن وڵێشکه‌شکردنی پرَۆژه‌ی چالاكی جۆراجۆر بۆ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان . 4. به‌شی رِۆشنبیری وراگه‌یاندن . ئه‌ركــــه‌كـــانی . ڕ. ده‌ركردنی رۆژنامه‌و گۆفارو بڵاوكراوه . ب. وشیار كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان به‌سوود وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی گونجا وسه‌رده‌مانه . ت. گرنگیدان به رَوژنامه‌گه‌ری ئه‌لیكترۆنی . پ . دروستكردنی فلم وزنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌ت . 5. به‌شی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یابدن . ئه‌ركه‌كــــانی : ڕ. كردنه‌وه‌ی خولی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری . ب . كردنه‌وه‌ی خولی پیشه‌یی جوره وجور له ده‌ره وناوی هه‌ریم . ڵ . كردنه‌وه‌ی خولی رِۆشنبیری له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌رێـم . ت . كۆبوونه‌وه‌ی فراون له‌گه‌ڵ ئافره‌تان له ناو گه‌رِه‌ك وگوندو ... هتد ج. خولی پێگه‌یاندن وراهێنانی كۆمه‌ڵایه‌یی . ح. خول و چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی . خ . سازدانی ڤیستیڤاڵ وخه‌لاَتكردنی ئافره‌تان .
6. به‌شی كارگێری و دارایی . ئه‌ركه‌كانــــی : ڕ . سه‌رپه‌شتی وچاودێری دارایی وكارگیرِی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی یه‌كێتی وپروژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان . ب . ئاماده‌كردنی سیستمێكی كارگێرِی هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی یه‌كێی . پ . رێكخستنی تۆماری كه‌لوپه‌لی ده‌زگاكانی یه‌كێتی ت . ئاماده‌كردنی سیستمێكی ژمێریاری هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م ده‌رگاكانی یه‌كێتی و كارپێكردنی . ج . ئاماده‌كرن و وه‌ڵامدنه‌وه‌ی راپۆته‌كانی دارایی . لێپرسراوی ئه‌م به‌شانه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتایه‌ت ده‌بن ومانگانه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت راپورتی تایبه‌تی ئاماده ده‌که‌ن . ئه‌رك وده‌سه‌ڵانه‌كانی: 1.هه‌لبژاردنی سكرتێر له نێو ئه‌ندامانیدا ئه‌نجام ده‌درێت له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای كۆنگره . 2. هه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌به‌ستێَت وبه‌پێی پیویست كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات . 3. ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو برگه‌كانی مادده‌ی یازده‌هه‌می سزاكانی هه‌یه . 4. جێبه‌جێكردنی بریار و راسپارده‌كانی كۆنگره وئه‌نجومه‌نی باڵا وبه‌رپرسیاره له به‌ارمبه‌ریان . 5. دیاریكردنی هه‌ڵویستی یه‌كێتی له‌مه‌رِ رِووداو وپێشهاته‌كان . ئه‌رك و ده‌سه‌ڵانه‌كانی سكرتێر : 1.سه‌رپه‌شتی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت . 2. ئیمزاكردن له‌سه‌ر گشت نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و پسوله‌ی داهات و خه‌رجیه‌كان . 3.نوێنه‌رایه‌تی كردنی یه‌كێتی له سه‌رجه‌م ده‌زگا فه‌رمی ونافه‌رمیه‌كان , یان ئه‌و كه‌سه‌ی له جیاتی خۆی دیاریده‌كات . مــادده‌ی حه‌ڤده‌م : ئه‌نجومه‌نی باڵا : به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی له نێوان دوو كۆنگره‌دا ، پێكدێت له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وبه‌رڵرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان . 7.ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی : 1. سه‌رپه‌رشتی وپلاندنان له نێوان دوو كۆنگره‌دا . 2.مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌به‌ستێت وبه‌پێی پێویست كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌به‌ستێت . 3.هه‌رسی مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ده‌به‌ستێت . 4.دارشتنی پلانی دارایی یه‌كێتی ودیاریكردنی رِیژه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه وهاتنه رِێز . 5. دیاریكردنی سیاسه‌ت ونه‌هجی رِاگه‌یاندن . 6. جێبه‌جی كردنی برَیار و رِاسپارده‌كانی كۆنگره . 7. برَیار ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری . 8.دیاریكردنی رِێژه‌ی به‌شدار بوون له‌كۆنگره . 9.ده‌سه‌ڵاتی سزادانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سكرتاریه‌تی هه‌یه له برِگه‌ی ( ڕ . ب ) ی مادده‌ی یازده‌هه‌می سزاكان . مــادده‌ی هه‌ژده هه‌م : كــــــۆنگره : كۆنگره‌یبه‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی ، هه‌ر( 2) ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت وپێكدێت له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ویه‌ده‌گه‌كانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره ، هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كۆنفرانسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه وقه‌زاكان به‌و رِێژه‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی باڵا دیاریده‌كات و هه‌ڵیژاردانه‌كان به‌دوو قۆناغ ده‌بێت . ئه‌رك وده‌سه‌ڵاته‌كانی : 1.هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی ئیش وكارو برَیارو رِاسپارده‌كانی لیژنه وده‌زگاكانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و وه‌رگرتنی برِیاری پێویست له سه‌ریان . 2. هه‌مواركردن وپه‌سندكردنی په‌یرِه‌وی ناوخۆ . 3.په‌سندكردنی راپۆرتی گشتی كۆنگره . 4. دیاریكردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستن ودارایی ورِاگه‌یاندن وسكاڵا و لیژنه‌كانی تر به‌ڵێی پێویست . 5. هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و یه‌ده‌گه‌کانی . 6.دیاریكردنی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان. 7.یه‌كگرتن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ( ی.ئا.ك)بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت . مـادده‌ی نۆزده‌هـه‌م : لیژنه‌ی ئامـــاده‌كاری: - به برِیاری ئه‌نجومه‌نی باڵا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری داده‌نرێت ، له ( 9 . 11) ئه‌ندام پێكدێت وخۆیان ناپاڵێون بۆ ئه‌ندامیه‌تی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وكاره ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره ئه‌نجام ده‌دات وسه‌رپه‌رشتی كۆنفرانسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه وقه‌زاكانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره . به‌شی سی یه‌م (رِادده‌ی یـاسایی وده‌نگدان) مـادده‌ی بیسته‌م: رِادده‌ی یاسایــــــی : 1.هه‌موو ده‌زگاكانی یه‌كێتی به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه هه‌ڵده‌بژێردرێن وه‌له كاتی ته‌واو نه‌بوونی رِادده‌ی یاسایی ، دوای (15)رِۆژ له مێژووی یه‌كه‌م ، هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆجاری دووم رادده‌ی یاسایی ته‌واونه‌بوو ژماره‌ی به‌شداربووان هه‌ر چه‌ندێك بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت . 2.كۆبوونه‌وه‌كان به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه ده‌به‌سترێت . مـــادده‌ی بیست ویه‌كه‌م : ده‌نــــگدان : جگه له‌و برِیارانه‌ی، كه له‌م په‌یرَه‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه و پێویستی به‌ده‌نگی زۆرینه زیاتره،له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان برِیار به‌ده‌نگی زۆر ینه وه‌رده‌گیرێت وله‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان ، په‌یرِه‌وی رِای ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌كری ،كه ، به‌پرسی ده‌زگاكه‌ی تێدایه .
به‌شـی چواره م (دارایـــی رێكخـراو) مـــادده‌ی بیست و دووه‌م : دارایی رِێكخراو پێكدێت له : 1. كۆكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌و هاتنه رِیز . 2. نرجی چاپه‌مه‌نی وداهاتی چالاكیه‌كان . 3. ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی ده‌درێته یه‌كێتی . 4. سوودی پرۆژه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان . 5. به‌رپرسی دارایی ئۆرگانه‌كانی (ی.ئا.ك)به‌هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كه ده‌بێت . مـــادده‌ی بیست وسی : رِێًكخستنی دارایی : یه‌كێتی خۆی دارایی خۆی به‌رِێوه ورِێكی ده‌خات به‌پێی ئه‌و سیستمه ژمێریارییه‌ی كه له لایه‌ن فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یرَِه‌و ده‌كری . مـــادده‌ی بیست وچــــواره‌م : چــاودێری دارایـــــی : هه‌مووحساباتێكی یه‌كێتی ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان . (حـــــوكمـــه گشتیه‌كـــــان ) مـــادده‌ی بیست وپێنجه‌م : - سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی زنجیره‌كانی رێكخستن ده‌بن ، له ده‌زگاكانی خواره‌وه راپۆرتی مانگانه وگشتی بۆ ده‌زگاكانی سه‌روتر به‌رز ده‌كرێته وه و له وێشه‌وه وه‌ڵامی پێویست ده‌دێته‌وه . مـــادده‌ی بیست وشه‌شه‌م : تۆماره‌كانی یه‌كێتی : 1.تۆماری ئه‌ندامان . 2. تۆماری كۆنووسه‌كان . 3. تۆماریبرِیاره‌كان . 4. تۆماری ژمێریاری . 5. تۆماری كه‌لوپه‌ل . 6. تۆماری نوسراوه‌كانی هاتوو رِۆیشتوو . 7. تۆماری به‌رنامه‌ی كار‌و پلاندانان. 8.به‌پێی پێویست تۆماره‌كان زید ده‌كرێن . مـادده‌ی بیست و حه‌وته‌م : هه‌موار كردن . - پرِۆگرام وپه‌یرِه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له لایه‌ن كۆنگره برِیاری هه‌موار كردنی ده‌درێت . هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی : هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێكخراو به ده‌نگی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی برِیاری له سه‌ر ده‌درێت وله‌كاتی هه‌لوه‌شاندنه‌وه سه‌رجه‌م كه‌لو په‌ل و دارایی یه‌كێتی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه‌برِیاری له‌سه‌ر ده‌درێت .
|
|
|
Copyright © KWU 2009 |
||